English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنتاگۆن گرێبەستێک بە 10 ملیار دۆلار لەگەڵ مایکرۆسۆفت واژۆ دەکات
2019-10-28 [10:19 AM]

ZNA-هەولێر


کۆمپانیای مایکرۆسۆفت گرێبەستێکی یەک ملیار دۆلاری لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، کە بە گوێرەی گرێبەستە داتاکانی پێنتاگۆن لەسەر سیستمی کلاود کۆگا دەکات، ئەو گرێبەستەش ناڕەزایەتی ئامازۆنی لێکەوتووەتەوە و دەڵین، کە ئەوان دەبوایە ئەو دەرفەتە بۆ ئەوان با، بەشێک لە شارەزایان پێیان وایە ئامازۆن بۆیە متمانەی پێ نەبەخشراوە، چونکە ترەمپ پەیوەندی خراپی لەگەڵ کۆمپانیاکە و دامەزرێنەرەکەی جێف بیزۆس ھەیە.

ئامانج لە گرێبەستەکە کە ماوەکەی ١٠ ساڵە، ئەپدەیتی سەرجەم دەزگاکانی زانیاری ھێزە چەکدارەکانی ئەمەریکایە بۆ سەر سیستمێک لەلایەن زیرەکی دەستکردەوە بەڕێوەببرێت.

دانا دیزی بەرپرسی زانیاری لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، لە ستراتیژی بەرگری نیشتمانییە، کە پەرە بە خێرایی و کاریگەری تەکنەلۆجیاکان بدات و پێشکەشی سەربازە پیاو و ئافرەتەکان بکات.

دەشڵێت: "پێدانی ئەو رەزامەندییە بە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ھەنگاوێکی گرنگە بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژیەتی بەرەوپێشبردنی ئەلیکترۆنی".

دوای دەستنیشانکردنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، کۆمپانیای ئامازۆن کە تاکە رکابەری مایکرۆسۆفت بوو رایگەیاند، بڕیارەکە بۆ ئەوان سوپرایز بوو.

لە راگەیەندراوێکدا بەشی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە کۆمپانیای (ئامازۆن وێب سێرڤزس) بڵاویکردەوە، کە خۆیان پێشەنگن لە بواری سیستمی پڕۆگرامسازی ھەوری یاخود Cloud Computing، ھەروەھا دەرخستەیەکی باش و گونجاویان بەراورد بە دەرخستەکانی دیکە پێشکەش کردبوو.

سەبارەت بە کۆمپانیای گوگڵیش لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ـەوە لە پڕۆسەکە کشایەوە و رایگەیاند، کە گرێبەستەکە لەگەڵ بنەماکانی کۆمپانیاکەیان لە بواری زیرەکی دەستکرد یەکناگرێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە پێنتاگۆن مانگی ئاب رایگەیاند خستنەڕوویان دواخستووە، و چاوەڕوانی گڵۆپی سەوزن لە لایەن مارک ئێسپێسەر وەزیری نوێی بەرگری دوای ئەوەی لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە خرایە سەرکار، ئەمە لە کاتێکدایە سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندیەکی خراپی لەگەڵ ئامازۆن و جێف بیزۆس دامەزرێنەرەکەی ھەیە، ھاوکات بیزۆس خاوەنداری رۆژنامەی واشنتن پۆست دەکات کە رەخنەی توند لە ترەمپ دەگرێت.

لەو بارەیەوە دان ئیڤ شرۆڤەکار لە کۆمپانیای ویدباش بۆ خزمەتگوزاری دارایی و وەبەرھێنان دەڵێت، پێشبینی دەکرێت کۆمپانیای ئامازۆن و کۆمپانیای دیکەش لە دادگاکان تانە لەو بڕیارەی وەزارەتی بەرگری بگرن.





ئەم هەواڵە 1843جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad