English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک‌وەزیرانی عێراق داوای بەکارنەهێنانی قوتابخانەکان لەلایەن خۆپێشاندەران دەکات
2019-10-28 [10:21 AM]

ZNA - هەولێر


عەبدولکەریم خەلەف, گوتەبێژی سەربازیی بەناوی عادل عەبدولمەهدی, سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، سەرۆکوەزیران فەرمانی داوە دەوام لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی سەربە وەزارەتەکان و قوتابخانە و زانکۆکان بێ‌كه‌موكوڕیی بکرێت و رانەگیرێت.

خەلەف ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر هەر حاڵەتێکی راگرتنی بە ئەنقەستی دەوام بەدیبکرێت، ئەوا ئه‌و کارمەندانەی بوونەتە هۆکاری راگرتنی دەوام، رووبەڕووی سزای توند دەبنەوە.

ئەمە له کاتێکدایە کە یه‌كێتی مامۆستایانی عێراق وه‌ك پاڵپشتیی بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران لە سەرجەم قوتابخانەکان بایكۆتی راگه‌یاندوه.

یه‌كێتیی مامۆستایانی عێراق رایگەیاندووە، بایكۆته‌كه‌یان چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌واوی قوتابخانه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 4204جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad