English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات
2019-10-28 [10:32 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی ئۆلە دیل، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٩/١٠/٢٨ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی ئۆلە دیل باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا کە باربارا ڤۆلف، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە ھەولێر ئامادەی بوو، بارودۆخی عیراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سوپاسی پەرلەمان و حکوومەتی ئەڵمانیای کرد بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئەفسەرانی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان بۆ درێژەدان بە ڕاھێنان بە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان.

لەبارەی دۆخی ئێستای عێراقیش ئاماژەی بەوە دا کە لەگەڵ داخوازیی ئاشتیخوازانە و ڕەوای خۆپیشاندەرانین، لە ھەمانکاتدا پشتگیرییش لە ھەنگاوە چاکسازییەکانی عادل عەبدولمەھدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین.

ھەردوولا ھاوڕا بوون لەسەر ئەوەی پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ھاوکاریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکات بۆ لەخۆگرتنی ئەو پەنابەرانەی بەھۆی دۆخی گرژی ناوچەکە، ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن.

 

 





ئەم هەواڵە 2857جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad