English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی عێراق بەرز بووەوە
2019-10-28 [10:34 AM]

ZNA-هەولێر


لە رۆژی ھەینییەوە ٧٤ خۆپیشاندەری عێراقی کوژراون و سێ ھەزار و ٦٥٤ دیکەش بریندار بوونە.

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق بڵاوی کردەوە، خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامن و ژمارەی قوربانییانیش بەرز بووەتەوە.

راشیگەیاند: "لە رۆژی ھەینییەوە، ٧٤ خۆپیشاندەر کوژراون و ٣ ھەزار و ٣٦٥ دیکەش بریندار بوون".

ئاماژە بەوەش کردووە: "لە ١٥٨ دەستگیرکراو، ١٢٣ یان ئازاد کراون و تا ئێستاش ٣٥ خۆپیشاندەر راگیراون".

کۆمسیۆنەکە ئەوەشی خستووەتەروو: "خۆپیشاندەران ویستیوویانە لە دوایین دەروازەی ناوچەی سەوزەوە تێپەڕ ببن، بەڵام گازی فرمێسکڕێژیان بەرامبەر بەکارھێندراوە، بۆیە ژمارەی برینداران بەرزبووەتەوە".

ئاشکراشی دەکات، ژمارەیەک رۆژنامەنووس لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ژمارەی کوژراوان لە خۆپیشاندانەکانی مانگی ئۆکتۆبەر لە عێراق گەیشتووەتە ٢٣١ کوژراو.





ئەم هەواڵە 4162جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad