English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆ بایدن: ئه‌مریكا قه‌رزاری كورده‌ و نابێت پشت له‌ كورد بكات
2019-10-28 [10:36 AM]

ZNA-هەولێر


جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا و کاندیدی دیموکراتەکان بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی وڵاتەکەی "جۆ بایدن" لە میانەی گوتارێکیدا سەبارەت بە کوشتنی خەلیفەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی ڕایگەیاند: ھەرچەندە کۆتایی بە ژیانی ئەبوبەکر بەغدادی ھاتووە بەڵام داعش لە دوای بەغدادیش ھەڕەشەیە بۆ سەر ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی، بەو ھۆیەشەوە پێویستە فشاری فراوانتر بکەینە سەریان تا بە تەواوی کۆتاییان پێدێنین.

جۆ بایدن ڕاشیگەیاند: ئەمەریکا قەرزاری کوردە و نابێت پشت لە کورد بکات و پێویستیشە ئێمە ئەو بەڵێنانەی بە کوردمان دابوو جێبەجێیان بکەین چونکە لە شەڕی دژ بەداگیرکاری داعش کورد زیاتر لە ١٠ ھەزار قوربانی دا بۆ کۆتایی ھێنان بە دەستدرێژی و کوشتنکارییەکانی خەلافەتەکە.





ئەم هەواڵە 1768جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad