English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چی به‌سه‌ر لاشه‌ی به‌غدادی هات؟
2019-10-28 [10:42 AM]

ZNA- هه‌ولێر


به‌ گوێره‌ی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ئه‌و 8 هه‌لیكۆپته‌ره‌ چینۆكه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كوشتنی ئه‌بوبه‌كری به‌غدادیان ئه‌نجامدا، له‌ هه‌ولێره‌وه‌ هه‌ڵفڕین، دوای ته‌واوبوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش، گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بنكه‌ی سه‌ربازی "عه‌ین ئه‌سه‌د" له‌ رۆژئاوای عێراق.

به‌ گوێره‌ی كه‌ناڵی "العربیة"، سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا، ژماره‌یه‌ك ته‌رمیان له‌ شوێنه‌ بۆردومانكراوه‌كه‌ی نزیك گوندی باریشا له‌ باكووری سووریا و هاوسنووری  توركیا، هێناوه‌ته‌وه‌ بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ ئه‌نبار.

كه‌ناڵه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاندووه‌، ته‌رمی به‌غدادی له‌ ناوچه‌یه‌كی عێراق ده‌نێژرێت و ره‌چاوی داب و نه‌ریتی ناوچه‌كه‌ش ده‌كه‌ن.

به‌غدادی له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا، كه‌ كورد رۆڵێكی هه‌واڵگری دیاری تێدا بینیوه‌، شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ گوندی باریشه‌ی سووریای سه‌ر سنووری توركیا كوژرا.





ئەم هەواڵە 3172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad