English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی هه‌ولێر: 2 كه‌س بەتۆمەتی دزیكردن و شکاندنی جامی ئۆتۆمبێل لە چەند پارکینگێکدا دەستگیرکران
2019-10-28 [10:44 AM]

ZNA-- هه‌ولێر


ه‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ دوای ئاگادارکردنەوەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات بە بوونی چەند ڕووداوێکی دزیکردن لە چەند پارکینگێک، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانی ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرا بکات و دەستگیریان بکات.
 
پۆلیسى هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت دوای ئاگادار كردنه‌وه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى نه‌هێتنى تاوان  بەبوونی شکانی جامی چەند ئۆتۆمبێلێک و دزینی کەلوپەلەکانی نێو ئۆتۆمبێلەکە،  دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوه‌كه‌ كرایه‌وه‌ و ده‌ست به‌ڵێكۆڵینه‌وه‌ كرا 

پۆلیسى هه‌ولێر ده‌شڵێت ،  دوای لێکۆڵینەوەیەکی وورد و وەرگرتنی زانیاری توانیمان ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و دەستگیریان بکەین.

 هه‌روه‌ها پۆلیسى هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، تۆمەتباران بەناوی (ب. س. ن.)، تەمەن (١٩) ساڵ، (ع. ع. ع. )، تەمەن (٢١) ساڵ، دوای دەستگیر کردنیان دانیان نا بە تاوانەکەیان کەوا هەڵسابوون بە شکاندنی جامی چەند ئۆتۆمبێلێک و دزینی بڕێکی زۆر پارە و کەلوپەلی نێو ئۆتۆمبێلەکان لە پارکینگی نەخۆشخانە و مارکێتەکان،

 له‌كۆتادا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت كه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم  دادوەری لێکۆڵینەوە کرا بەڕێزیان بڕیاریدا بەبەند کردنی هەردوو تۆمەتبار بە پێی ماددە (٤٤٦)لە ی.س.ع.





ئەم هەواڵە 1930جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad