ZNA- ھەولێر
زۆربەی راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە یاریزان کرستیان ئیرکسن یاریزانی یانەی تۆتنھامی ئینگلیزی لە ماوەی گواستنەوەی زستانە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید دەکات، بەڵام ئەم گواستنەوەیە کێشەی تێکەتووە .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، پێشبینی دەکرا لەماوەی گواستنەوەی زستانە ئیرکسن پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید بکات، بەڵام بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی یاریزان ڤیدی ڤالڤێردی لە ھێلی ناوەڕاستی یانەی شاھانە پێشکەشی دەکات، بەرپرسانی یانەی شاھانەی لەم بۆندە پەشیمان کردووتەوە .
لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئەو ئاستەی ڤالڤێردی پێشکەشی دەکات ، وای لە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید کردووە بیر لەوە بکەنەوە ئەو پارەیەی بۆ بۆندی ئیرکسنی تەرخان دەکەن ، لە بوارێکی دیکە خەرجی بکەن .
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، بەرپرسانی یانەی تۆتنھام بیر لەوە دەکەنەوە لەماوەی گواستنەوەی زستانە دەست بەرداری ئیرکسن بن ، ئەگەر نا ناچار دەبن لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە رێگەی بدەن بە خۆڕایی یانەکەیان جێ بھێلێت .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 4573جار خوێندراوەتەوە |