هەولێر – ZNA
بەشی شەشەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی Terminator بەناوی Dark Fate لەلایەن سینەماکانی چینەوە پێشوازی لێدەکرێت.
بە نیشاندانی هەر فیلمێکی هۆلیوود لە سینەماکانی چین، دەبێتە هۆکاری زیادبوونی داهاتی بە رێژەیەکی بەرچاو و پێشبینی دەکرێت ئەم بەرهەمە داهاتێکی زۆر لە سینەماکانی ئەو وڵاتە بەدەستبێنێت.
بەشی پێنجەمی ئەم زنجیرە فیلمە کە لە ساڵی 2015 بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکانی چین 113 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو و داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکا 89 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار بوو.
بەشی نوێی Terminator لە 1 نۆڤێمبەری داهاتوو لە سینەماکانی جیهاندا نمایشدەکرێت.
لەم بەرهەمە دا ئارنۆلد شوارزینگەر و لیندا هامیلتۆن رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و تیم میللەر کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.
ئەم هەواڵە 4279جار خوێندراوەتەوە |