هەولێر – ZNA
کۆمپانیای بەرهەمهێنەری زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی Lucifer رایگەیاند، یەکێک لە ئەڵقەکانی نێو وەرزی کۆتایی زنجیرەکە بە رەش و سپی پەخشدەکرێت.
ئەم ئەڵقە میوزیک ئامێز دەبێت و بینەر دەگەڕێنێتەوە چلەکانی سەدەی رابردوو.
لە وەرزی چوارەمی ئەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە لۆسفێر دووبارە گەڕایەوە نێو دۆزەخ بۆ ئەوەی رووبەڕووی ئەوانە ببێتەوە کە دەیانەوێت بێنە سەر زەوی.
لەم بەرهەمەدا تۆم ئالیس، لاورین جێرمان، کیڤین ئەلیخاندرۆ، لیزلی ئان بارندت و سکارلێت ئیستڤز رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
ئەم هەواڵە 4963جار خوێندراوەتەوە |