English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
12 بەنداو لە هەرێمی كوردستان تەواو دەكرێن
2019-10-28 [11:15 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەڕێوەبەری بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان دەڵێ: "نووسراوێكمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ تەواوكردنی ئەو بەنداوانەی كە تەواو نەكراون و ژمارەیان12 بەنداوە، حكوومەتیش بەڵێنی داوە پارەمان بۆ خەرج بكات و هەر كاتێكیش خەرج كرا، دەست بە تەواوكردنیان دەكرێت".

 

ئەكرەم ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هەفتەی ڕابردوو نووسراوێكمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ ئەوەی پارەمان بۆ تەرخان بكرێت بۆ تەواوكردنی ئەو بەنداوانەی كە تەواو نەكراون و ژمارەیان 12 بەنداوە، چونكە پێویستە ئەو بەنداوانە تەواو بكرێن و پێویستمان پێیان هەیە".

 

ئەحمەد باسی لەوەش كرد: "ئەنجومەنی وەزیران بەڵێنی داوە پارەمان بۆ خەرج بكات و هەر كاتێك پارەكە تەرخان كرا، دەست بە تەواوكردنی بەنداوەكان دەكەین، چونكە بەشێكیان دروست كراون و پێویستە تەواو بكرێن، بەڵام بە هۆی قەیرانی داراییەوە راگیرابوون".

 

گوتیشی، بەنداوەكان بچووكن و لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستانن و تەنها لە یەك شار نین.

 





ئەم هەواڵە 4201جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad