|
ZNA-ھەولێر (IQoo Neo 855) جۆرە مۆبایلێکی زیرەکە تایبەت بەیاریکردنی دروستکراوە کە لەلایەن کۆمپانیای (VIvo) چینی دروستکراوە بە پرۆسێسەری (snapdragon 855) ھەروەھا خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی (6.38) ئینج لە جۆری (Super AMOLED) و بە وردی نیشاندانی (1080) بە (2340) پێکسڵ ههروهها لە پشتەوە خاوەن (3) دانە کامێرایە بە ڕوونییەکانی (12 و 8 و 2) مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی (16) مێگاپێکسڵ و لەسەر نۆچە دڵۆپەییەکەی سەر ڕوونماکەی جێگیر کراوە ههروهها پڕۆسێسەری (Qualcomm Snapdragon 855) لەسەر جێگیرکراوە و خاوەن ڕامی (6 و 8) گێگابایت و بیرگەی ناوەکی بە قەبارەکانی (64 و 256) گێگابایتییە ههروهها خاوەن پاترییەکە بە توانستی (4,420 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات بە توانای (33) وات.
ئەم هەواڵە 11758جار خوێندراوەتەوە |