English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: ئەوەی ئەمریکا کردی هێندە گرینگ نەبوو، ئێمە داعشمان تێکشکاند
2019-10-28 [01:36 AM]

ZNA - هەولێر


 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە بانگەشەكانی ئەمریکا لەبارەی کوشتنی خەلیفەی داعشەوە کرد و ڕایگەیاند ئەوەی ئەمریکا کردی هێندە گرینگ نەبوو چوونکە پێشتر ئێران و وڵاتانی ناوچەکە داعشیان تێکشکاندبوو.

ئەمڕۆ دووشەممە سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، کەسانی وەک ئەبووبەکر بەغدادی کە سەرۆکایەتیی ڕیکخراوی تیرۆریستی دەکەن خۆیان دانیان بەوەدا ناوە کە لەلایەن ئەمریکاوە دامەزراون و پشتگیری دەکرێن. ئەم ڕێکخراو کەسایەتییانە هەر کات قازانجیان بۆ ئەمریکا نەما دەستبەجێ لەناویان دەبات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی، ئەوەی داعشی تێکشکاند گەنجانی خەباتگێڕی بەرەی مقاومەی سووریا و عێراق بوون کە ئێرانیش بە هاوکاریی لۆجستیکی پشتگیریی لێدەکردن. بەڵام بەداخەوە ئێستاش بیری تیرۆر هەر ماوە و وڵاتانی وەک ئەمریکا بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکاری دەهێنن هەر بۆیەش ئێمە کوژرانی بەغدادی بە شتێکی زۆر گرینگ نازانین و بە کۆتاییهاتنی داعشیشی نازانین.

مووسەوی باسی لەوەكرد، ئەمریکا بەم هەواڵە موزایەدەی میدیایی دەکات و هەر کات ئەمریکا دەگاتە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە ئەم چەشنە بابەتانە دەکات بە دارە دەست بۆ پێشخستنی مەرامی هەڵبژاردن لە ناوخۆی وڵاتەکەی.

 





ئەم هەواڵە 5308جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad