English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزەكانی سوپای سوریا بە درێژایی نێوان سەرێ كانی و قامیشلۆ جێگیر دەكرێن
2019-10-28 [02:20 AM]

ZNA - هەولێر


ئاژانسی هەواڵی سوریا "سانا" وتی، هێزەكانی سوپای سوریا لە دانانی خاڵەكانیان لە گوندەوارەكانی حەسەكە لە سەرێ كانی تاكو قامیشلی بەردەوامن، بە درێژایی 90 كیلۆمەتر لەسەر سنوری سوری توركی بڵاوەیان پێدەكرێت بۆ ئەوەی رێگە لە دوژمنكاری توركی بگرێت و پارێزگاری لە خەڵكەكەی بكات.

سانا باسی لەوەش كرد، هێزەكانی سوپا دەستیان بە بڵاوبوونەوە لە ناحیەی تەلتەمری سەر بە حەسەكە كرد و بەرەو گوندو شارۆچكەكان بەرێكەوتوون ئەوانیش "قەسر شەرك، حاسیدەی سەروو، ئامودە، جەوهەریە، تەلحەمدون، خەرزەی سەروو، دار، ئەبو جەرادە، قەرمانیە، كەربەشك، سەلام عەلیەك، رەبە حاج ئیبراهیم، عەرادە، لەبوە، فەقیرە، ئیبراهیمیە، موشەیرەفەی ئەسعەدیە، باب فەرەج و شەكریە.

دوێنی هێزەكانی سوپای سوریا چوونە ناو ژمارەیەك گوند و شارۆچكە لەوانە تەلعەفەر و خەراب كورد لە گوندەوارەكانی قامیشلی و لەسەری سنوری توركیا، دوای چەند كاتژمێرێكی دواتر چوونە ناو شاری دەرباسیەی باكوری رۆژهەڵاتی حەسەكە و چەند گوندێكی سەرێ كانی.

 

سانا





ئەم هەواڵە 3478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad