English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ دەبێتەوە
2019-10-29 [05:06 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ ببێتەوە و درێژە بە کۆبوونەوەکانی دوێنێی بدات.

ناوەرۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگدانە لەسەر چەند بابەتێکی پەیوەست بە جێبەجێکردنی چاکسازییە گشتییەکان و داواکارییەکانی خۆپیشاندەران.

لەمبارەوە بەشیر حەداد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق  رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەی دوێنێدا په‌رله‌مان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی شه‌قام و جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران، چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد".

گوتیشی: "یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كان به‌ گوێره‌ی مادده‌ی 142ی ده‌ستووری عێراق، لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور پێكهاتووه‌، كه‌ سێ له‌ ئه‌ندامه‌كانی كورد ده‌بن".

بڕیارە ئەو لیژنەیە چاو بە دەستووردا بخشێننەوە و ئەوەی پێویست بە هەموارکردنەوە بکات، بڕیاری لەسەر بدرێت و پاش ڕاپرسیی گەلانی عێراق جێبەجێ دەکرێت، بەڵام ئەگەر دوو لەسەر سێی دانیشتوانی سێ پارێزگا دەنگی پێ نەدەن هەموارکردنەوەی دەستوور جێبەجێ ناکرێت.

 





ئەم هەواڵە 1771جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad