English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ خۆپیشاندانه‌كانی شه‌وی رابردوو 18 كه‌س له‌ كه‌ربه‌لا كوژراون
2019-10-29 [05:10 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی شەوی رابردووی کەربەلا گەیشتە 18 کەس و لە بەغداش قەدەغەی ھاتوچۆ شكێندرا.

بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە تەندروستیی شاری کەربەلا، ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی شەوی رابردووی شارەکە گەیشتە 18 کەس، کە بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.

 دوای ئەوەی حکوومەتی عێراق بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی لە بەغدا لە کاتژمێر 12ی شەو بۆ 6ی بەیانی دەکرد، هەزاران کەس لەو شارە بە گوتنەوەی دروشم و گۆرانی گوتنەوە، قەدەغەکەیان شکاند و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

پەیوەست بە خۆپیشاندانەكان، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، جەخت لەسەر گرتنەبەری رێکارەکانی پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دەکاتەوە.

لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، جەخت لەسەر گرتنەبەری رێکارەکانی پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کرایەوە، بڕیاری شدرا سزای یاسایی ئەو کەسانەش بدرێت، کە هەڵدەکوتنە سەر دامەزراوەکانی دەوڵەت و موڵکی ماڵی گشتی و تایبەتی.

بڕیاریشە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ ببێتەوە و درێژە بە کۆبوونەوەکانی دوێنێ بدات، لەبارەی دەنگدان لەسەر چەند بابەتێکی پەیوەست بە جێبەجێکردنی چاکسازییە گشتییەکان و داواکارییەکانی خۆپیشاندەران.

بەشیر حەداد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق  رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی دوێنێدا په‌رله‌مان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی شه‌قام و جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.

گوتیشی: "یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كان به‌ گوێره‌ی مادده‌ی 142ی ده‌ستووری عێراق، لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور پێكهاتووه‌، كه‌ سێ له‌ ئه‌ندامه‌كانی كورد ده‌بن".





ئەم هەواڵە 4378جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad