English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆشداری له‌ خواردنی گۆشتی سوور ده‌دات
2019-10-29 [11:46 AM]

هەولێر ــ ZNA


ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ له‌ لایه‌ن زاناكان له‌ زانكۆی لۆمالندا ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامدراوه‌ مه‌ترسی زیانه‌كانی خواردنی گۆشتی سووری ئاشكرا كردوه‌، به‌ جۆرێك ڕۆژانه‌ خواردنی یه‌ك پارچه‌ی‌ بچووك له‌ گۆشتی سوور ئه‌گه‌ری مردنی پێش وه‌خت زیاد ده‌كات.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌رئه‌نجامی كاركردنی 17 ساڵی توێژه‌ره‌وه‌كانه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ و تیایدا به‌ژداربووه‌كان ڕۆژانه‌ به‌ بڕی جیاواز گۆشتی سوریان پێ دراوه‌ و زاناكان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گۆشتی سوور ناخۆن ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری مردن پێش وه‌ختیان زۆر كه‌متره‌ له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ڕۆژانه‌ گۆشتی سوور ده‌خۆن چونكه‌ خواردنی بڕێكی زۆر له‌ گۆشتی سوور مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن زیاد ده‌كات و ئه‌مه‌ش هۆكاری مردنی پێش وه‌خته‌.

پێشتر و له‌ چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی‌ دیكه‌دا گۆشتی سوور و به‌رهه‌مه‌كانی به‌ خۆراكی توشكه‌ر به‌ شێرپه‌نجه‌ ناسێنراون له‌به‌ر ئه‌وه‌ پزیسشكه‌كان ڕێنموی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كه‌ خواردنی گۆشتی سوور كه‌مبكه‌نه‌وه‌ و بان نه‌یخۆن به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ خواردنی بڕێكی كه‌میشی له‌ گۆشت به‌ بابه‌تێكی مه‌ترسیدار وه‌سف كردووه‌.





ئەم هەواڵە 1210جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad