English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ته‌رمی هاووڵاتییه‌كی 65 ساڵان له‌ سلێمانی دۆزرایه‌وه‌
2019-10-29 [10:53 AM]

ZNA- هه‌ولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند:  به‌یانی ئه‌مڕۆ 29-10-2019 ، پۆلیسی سلێمانی ئاگاداركرایه‌وه‌ له‌بونی ته‌رمێك له‌سه‌ر ڕێگای عه‌ربه‌ت – سلێمانی، دوای گه‌یشتنی مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ت و تیمه‌كانی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان كه‌شف و هێڵكاریی بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه‌ كراو ته‌رمی هاوڵاتییه‌كه‌ به‌ناوی ( ك ، ق ، م له‌ دایكبووی 1954 دانیشتوی شاری سلێمانی ) بۆ پزیشكی دادوه‌ری گواسترایه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس ناوبراو به‌هۆی شێلانی ئۆتۆمبێله‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌و له‌ ئێستادا پۆلیسی سلێمانی سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌و گه‌ڕانه‌ به‌دوای تۆمه‌تباردا.

پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه‌: به‌پێی وته‌ی براكه‌شی، كۆچكردو نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌بووه‌و نزیكه‌ی نۆ مانگه‌ له‌ماڵ چۆته‌ ده‌ره‌وه‌و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ژیانی گوزه‌راندووه‌.





ئەم هەواڵە 1891جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad