English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موقتەدا سەدر گەڕایەوە عێراق
2019-10-29 [11:05 AM]

ZNA- هه‌ولێر


موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە ئێرانەوە گەڕایەوە عێراق و گەیشتە پارێزگای نەجەف. 

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سەدر گەڕاوەتەوە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی حەنانە لە نەجەف. 

 

گەڕانەوەی سەدر لەکاتێکدایە شەوی رابردوو لە پەیامێکیدا، رێبەری رەوتی سەدر داوا لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات بچێتە پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەخت رابگەیێنێت کە بەبێ بەشداری حیزبەکانی ئێستا بێت.

 

سەدر لە پەیامەکەیدا خۆپیشاندەرانی بە شۆڕشگێڕ ناوبرد و داوای لە خۆپیشاندەران کردبوو بەردەوام بن. 

 

بەختیار شاوەیس، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کۆبونەی پەرلەمانی عیراق دەستی پێکرد و پەرلەمان بڕیاریدا عادل عەبدولمەهدی لەپەرلەمان ئامادەبێت لەکۆبونەوەی ئەمڕۆ بەشداربێت. 

 

ئەحمەدی حاجی رەشید، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامیش رایگەیاند، بەزۆرینەی دەنگ داوای ئامادەبوونی عادل عەبدولمەهدی دەکرێت، ئامانج لە بانگێشتکردنەکە متمانە لێوەرگرتنەوەیەتی.





ئەم هەواڵە 1720جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad