English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ڵه‌بجه‌.... سێ كه‌س به ‌تۆمه‌تى دزیكردن ده‌ستیگر كران
2019-10-29 [11:09 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوە بەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە، دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری ڕاگەیاند کە بەھۆی دزیکردنەوەی دەستگیر کرابوون.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩|١٠|٢٠١٩ مەفرەزەی ھاوبەشی بنکەی پۆلیسی ھەڵەبجە و بنکەی پۆلیسی شەھید سەرکار، دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە لە چوار دووکانی بایەعی شەکر، چاو و برنج دزییان کردبوو".

ئەو دوو تۆمەتبارە دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجەن و لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا و بەپێی ماددەی یاسایی (٤٤٤ ی.س)‌ ئێستا بەند کراون".

تۆمەتبارێکی دیکەش بەناوی (ە.ن.ڕ) بە تۆمەتی دزیکردن لە دووکانێکی پایسکیلفرۆشییەک دەستگیر کرا، کە (٥) پایسکیلی نوێی لەو دووکانە دزیبوو".





ئەم هەواڵە 1192جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad