English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى ڤیدیۆی كێكێكى توركى ده‌دات
2019-10-29 [11:15 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ئەو کێکە تورکییە دەدات، کە گوایە حەبی تێدا بووە.

محەمەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی  ڕایگەیاند: "ئەو ڤیدیۆیەی بڵاو کراوەتەوە کە گوایە لەناو کێکێکی تورکی حەب دۆزراوەتەوە، ئەمەش ئەسڵ و ئەساسی نییە و دروستکراوە، حەبەکە لەژێرەوە چەسپی کێکەکە کراوە و دیارە بۆ مەبەستێک ئەوە کراوە و لەناو کارتۆنەکەش تەنیا یەک دانە ھەڵدەپچڕدرێت".

گوتیشی: "ئەگەر شتێکی لەو شێوەیەش بکرێت، چۆن حەب دەخرێتە ناو کێکەوە؟ چۆن نەتوایەوە لەکاتی دروستکردنی؟ خۆ ئەگەر بخرێتە ناو کێکەوە، بەساغی ناخرێت و میکانیزمی دیکە دەبێت بۆیە ئەمە دروستکراوە و مەبەستدارە".

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەشێکی بەرچاو لە ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان وەک ھەڵوێستێک بەرامبەر بە ھێرش و داگیرکاریی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، بەکارھێنانی کاڵای تورکییان بایکۆت کردووە.

باسنیوز





ئەم هەواڵە 13135جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad