English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سائیرون مانیان گرت
2019-10-29 [11:17 AM]

ZNA-هەولێر


کوتلەی سائیروونی سەر بە رەوتی سەدر، لە ناو باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لە ھۆڵی کۆبوونەوەکان دەستیان بە مانگرتن کرد.

ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە کوتلەی سائیروون رەتیانکردەوە، پاشەکشێ لە داواکارییەکانیان بکەن، مەگەر ئەوەی عادل عەبدولمەھدی بێتە بەردەم نوێنەران و بڕیارەکانی بۆ چارەسەرکردنی رەوشی عێراق بخاتەڕوو.

دوێنێ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوایکرد، حکومەتی عادل عەبدولمەھدی ھەڵبوەشێتەوە. حکومەتێکی کاتی پێکبھێنرێت. لە ماوەی شەش مانگدا ھەڵبژاردنی گشتیی ئەنجام بدرێت. ھەڵبژاردنەکە لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە سەرپەرشتی بکرێت. ئەو حزب و لایەنانەی خەڵک لە دژیان وەستاوەتەوە قەدەغە بکرێن و رێگە نەدرێت بەشداری لە پرۆسەکە بکەن.

ئەمڕۆش ئەنجوومەنی نوێنەران، دانیشتنی ژمارە ١١ی بە ئامادەبوونی ١٨٥ نوێنەر ئەنجامدا و تێیدا بڕیاریدا، لەسەر داوای دادگا پارێزبەندی نوێنەران ھەڵبوەشێنێتەوە و عادل عەبدولمەھدیش بانگھێشتی ئەنجوومەن بکات. 





ئەم هەواڵە 4354جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad