English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ چەند جۆرە ئۆتۆمبێلێك رێنماییەك دەردەكرێت
2019-10-29 [11:20 AM]

ZNA-هەولێر


سەبارەت بە رێگەپێدانی هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی كرێ و بارهەڵگر بۆ دەرەوەى شارەكانی كوردستان و لێدانی رێكلام لەسەر ئۆتۆمبێل و هاوردەكردنی كەلوپەلی ئۆتۆمبێل، وەزارەتی ناوخۆ رێنماییەك دەردەكات.


بەپێی رێنمایی ژمارە 4ی ساڵی 2019ی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، كە دەست ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس كەوتووە، ئاماژە بە چەند رێكارێك كراوە بۆ چەند جۆرە ئۆتۆمبێلێك.


ئەو كەس و كۆمپانیایانەی دەیانەوێت كەلوپەلی ئۆتۆمبێل هاوردە بكەن، بە تایبەت بۆ ئۆتۆمبێلی قەڵغان (دڕع)، دەبێت لە وەزارەتی ناوخۆ ناوی خۆیان تۆمار بكەن، مۆڵەتی تۆماركراوی نوێی كۆمپانیا، یان نووسراوی فەرمانگەیەكیان هەبێت و پاكانەی باجیان هەبێت و لیستی ئەو كەلوپەلانەشیان پێشكەش بكەن، كە دەیانەوێت هاوردەی بكەن، بەو مەرجەی نابێت كەلوپەلەكان بەكارهێنانیان قەدەغەكراو بێت.


لە بەشێكی رێنماییەكەدا ئەو مەرجانە خراونەتە ڕوو، بۆ رێگەپێدانی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بۆ دەرەوەی هەرێم وعێراق، رێگەپێدانەكە تەنیا كرێ و بارهەڵگر دەگرێتەوە و 6 مانگ جارێكیش رێگەپێدانەكەی تازە دەكرێتەوە، دەبێ ئۆتۆمبێل لەسەر ناوی شۆفێر تۆماركراو بێت، یان بریكارنامەی خاوەنی ئۆتۆمبێلی هەبێت، لەگەڵ پێشكەشكردنی بەڵگەنامە فەرمییەكان و پێشكەشكردنی پاكانەی باج. لە هەر مامەڵەیەك 100هەزار دینار رسوومات وەردەگیرێت.


لە سەرێكی ترەوە، لەو رێنماییەدا باس لە مەرجەكانی لێدانی رێكلام كراوە لەسەر ئۆتۆمبێل، سەرەتا دەبێت داواكار نموونەی رێكلامەكە پێشكەش بكات، لەگەڵ پێشكەشكردنی پاكانەی باج، رێگەپێدان بۆ رێكلامەكە یەك ساڵە و دواتر تازە دەكرێتەوە. هەروەها بڕی 300 هەزار دینار لە هەر ئۆتۆمبێلێك وەردەگیرێت، كە رێكلام لێ دەدات.


سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، بە (باس)ی راگەیاند: "ئەو رێنماییەی وەزارەتی ناوخۆ دەری كردوون، لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ ئاڕاستەی وەزارەت و فەرمانگە پێوەندیدارەكان كراوە و بڕگە و ماددەكانی، كە 11 ماددەیە، وەكوو خۆی جێبەجێ دەكرێت".


روونیشی كردەوە، رێگەپێدانی هێنانی كەلوپەلی ئۆتۆمبێلی قەڵغان و لێدانی رێكلام لەسەر ئۆتۆمبێل و رێگەپێدان بە هاتوچۆی ئوتومبێلی بارهەڵگر و كرێ بۆ دەرەوەی هەرێم، پێویستی بەو جۆرە رێنماییە هەبوو.

 

 





ئەم هەواڵە 1207جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad