English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مانگی داهاتوو فیلمی The Irishman بڵاودەکرێتەوە
2019-10-29 [11:00 AM]

هەولێر – ZNA


وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی فیلمی سینەمایی The Irishman لە سینەماکاندا، دووەم ترەیلەری بڵاوکرایەوە.

 

بڕیارە ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 27 نۆڤێمبەری داهاتوو لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوبکرێتەوە.

 

ئەم بەرهەمە پێشتر لە چەند فێستیڤاڵێکی سینەماییدا نمایشکراوە، لەوانە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی لەندەن و لە 20 مانگی داهاتوو لە فێستیڤاڵی فیلمی قاهیرە نمایشدەکرێت.

 

هەروەها بڕیارە فیلمەکە لە 1 نۆڤێمبەر تاوەکو 1 دیسێمبەر لە بۆردوەی لە نیۆیۆرک نمایشبکرێت.

 

ئەم بەرهەم باس لە ژیانی فرانک شیران دەکات کە یەکێک لە پیاوانی مافیا بووە.

 

بودجەی بەرهەمهێنانی فیلمەکە 200 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە و هەریەک لە رۆبێرت دینیرۆ و ئال پاچینۆ رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن و مارتن سکورسیزی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

 





ئەم هەواڵە 2014جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad