English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەڵاتی ئۆسکار بە گینا دێیڤیس بەخشرا
2019-10-29 [11:27 AM]

هەولێر – ZNA


لە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتی ئۆسکاری شانازی، خەڵاتی ئۆسکار بە خانمە ئەکتەری سینەماییە گینا دێیڤیس بەخشرا.

 

خەڵاتەکە رێزلێنانێک بوو لە هەوڵەکانی ئەو ئەکتەرە لە پێناو یەکسانی نێوان هەردوو رەگەزی نێر و مێدا و هاندانی ئافرەتان بۆ ئەوەی ئامادەیی زیاتریان هەبێت لەسەر شاشە.

 

هەر لەم ئاهەنگەدا کە ئەکادیمیای ئۆسکار ساڵانە بەر لە دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار سازی دەکات، خەڵاتی ئۆسکار شانازی بە سێ سینەماکاری دیکە بەخشرا.

 

ئاهەنگەکە کە لە هۆڵی دۆڵبی لە هۆلیوود بەرێوەچوو، ژمارەیەک کەسایەتی هونەری ئامادەبوون، لەوانە لیۆناردۆ دیکاپریۆ و تۆم هانکس.

 





ئەم هەواڵە 4420جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad