English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەی سی میلان گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی بەرشەلۆنە مۆردەکات 
2019-10-29 [11:32 AM]

ZNA- ھەولێر



یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی ھەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ یەکێک لە یاریزانەکانی یانەی بەرشەلۆنە. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی لاگازێتا دیللو سپۆڕتی ئیتاڵی ، یانەی ئەی سی میلان ھەوڵدەدات لەماوەی گواستنەوەی زستانە یاریزان ئیڤان راکیتیچ بگوازێتەوە ریزەکانی . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی میلان لەخولی ئیتاڵی بە بارودۆخێکی خراپ تێدەپەڕێت ، لەبەر ئەمە بەرپرسانی یانەکە ھەوڵدەدەن گرێبەست لەگەڵ یاریزان بە ئەزموون مۆربکەن ، بۆ ئەوەی یارمەتی تیپەکە بدەن لە بەدەستھێنانەوەی نازناوەکان. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، راکیتیچ لە ئێستادا لە یانەی بەرشەلۆنە لە پێکھاتەی سەرەکی دوورخراوەتەوە و ئەگەر بۆندێکی باشی بۆ بێت لەوانەیە لەماوەی گواستنەوەی زستانە ریزەکانی یانەی کەتەلۆنی جێ بھێلێت . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5647جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad