English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران داوا لە هاوڵاتیییانی دەکات سەردانی عێراق نەکەن
خالی سنووریی شەلەمچە لە نێوان ئێران و باشووری عێراق
2019-10-29 [12:09 PM]

ZNA - هەولێر


دوای پەرەسەندنی خۆپێشاندانەکانی لە شارەکانی نێوەند و باشووری عێراق وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بڵاو کردنەوەی راگەیندراوێک داوای لە هاوڵاتییانی کرد سەردانی عێراق نەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی لەبارەی گەشتكردن بۆ ئەو ناوچانەی عێراق كە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی دەربڕین تیایاندا ئەنجام دەدرێن.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوەكەدا وێڕای راگەیاندنی پشتگریکردنی عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک‌وەزیرانی عێراق، داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەكات تا ئەو کاتەی دۆخی عێراق ئارام دەبێتەوە بە هیچ شێوەیەک سەردانی ئەم وڵاتە نەکەن.

 





ئەم هەواڵە 2011جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad