English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موقتەدا سەدر لە نەجەف رۆیشتە نێو خۆپێشاندەران
موقتەدا سەدر کاتی ئۆتۆمبیل ئاژۆتن لە نەجەف
2019-10-29 [02:51 AM]

ZNA - هەولێر


موقتەدا سەدر، ئێوارەی رۆژی سێشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەم، دوای ئەوەی لە ئێران گەڕایەوە، لە نەجەف رۆیشتە نێو خۆپێشاندەرانی عێراقی.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی میدیاکانی عێراقی بڵاویان کردووەتەوە، موقتەدا سەدر دوای ئەوەی بە فڕۆکە لە ئێرانەوە گەڕاوەتەوە عێراق و لە فڕۆکەخانەی نەجەف دابەزیوە، خۆی بەرەو مەیدانی سەدرییەکانی نەجەف ئۆتۆمبێلی ئاژۆتووە و ماوەیەک بەشداریی خۆپێشاندانی کردووە.

سەدر تا ئێستا چەندین جار داوای دەست‌لەکار کێشانەوەی سەرۆكوەزیران عادل عەبدولمەهدی و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی کردووە.

چەند کاتژمێرێک بەر لە گەڕانەوەی سەدر لە ئێران و دابەزینی لە نەجەف، وزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئەوەی داوای لە هاووڵاتیانی کردبوو سەردانی عێراق نەکەن، رایگەیاند کۆماری ئیسلامیی ئێران پشتگیریی مانەوەی سەرۆكوەزیرانی یاسایی عێراق، عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەکەیدا دەکات.





ئەم هەواڵە 1510جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad