English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا وەڵامی كۆنگرێسی ئەمەریكا دەداتەوە
2019-10-30 [05:25 AM]

​ZNA – هەولێر


كۆنگرێسی ئەمەریكا پڕۆژە یاسای كۆمەڵكوژی ئەرمەنییەكانی لەلایەن دەوڵەتی عوسمانی لە ساڵانی 1915 بۆ 1917 پەسەندكرد،ئەم پڕۆژە یاسایەی ئەمەریكا توركیای هێنایە دەنگ.

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تویتێكدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: "لەرێی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتیەوە یاریە گەورەکەمان تێکدا، ئەوانەی پڕۆژەکانیان شکستی هێناوە ئەوانەی وادەزانن لەم رێگەیەوە دەتوانن تۆڵەمان لێبکەنەوە بە هەڵەدا رۆیشتوون، ئەم بڕیارە شەرمەندەیەی کە مێژووی کردووەتە ئامڕازێکی سیاسیی، لەلایەن حکوومەت و گەلەکەمانەوە بەنەبوو هەژمار دەکرێت".

ئەمەش دوای ئەوەدێت كە كۆنگرێسی ئەمەریكا بە دەنگی 223 ئەندامی كۆنگرێس پڕۆژە یاسای كۆمەڵكوژی ئەرمەنییەكانی لەلایەن دەوڵەتی عوسمانی لە ساڵانی 1915 بۆ 1917 پەسەندكرد.

ھاوكات ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، بڕیارێكی بۆ سزادانی توركیا ده‌ركرد، بڕیاره‌كه‌ وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كه‌ له‌ دژی توركیا به‌ هۆی ئه‌و هێرشه‌ سه‌ربازییه‌ی بۆ سه‌ر باكووری سووریا ده‌ستیپێكردووه‌، له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران 403 نوێنه‌ر ده‌نگیان به‌ بڕیاره‌كه‌ دا و ته‌نیا 16 نوێنه‌ر دژی بوون.

له‌ بڕیاره‌كه‌دا داوا كراوه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سزا به‌سه‌ر توركیا و به‌رپرسه‌ باڵاكانیدا بسه‌پێنێت.

 





ئەم هەواڵە 1177جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad