English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زەریف: رووسیا و ئێران له‌سه‌ر داواكاری دیمه‌شق چوونه‌ته‌ خاكی سووریا
2019-10-30 [05:36 AM]

​ZNA – هەولێر


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، "ئێمه‌ له‌سه‌ر داوای دیمه‌شق له‌ سووریا ماوینه‌ته‌وه، هه‌ر كاتێك داوامان لێبكات خاكی سووریا به‌جێده‌هێڵین".

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا له‌ جنێڤ  رایگه‌یاند، "رووسیا و ئێران له‌سه‌ر داواكاری دیمه‌شق چوونه‌ته‌ خاكی سووریا، تا دیمه‌شق به‌ پێویستی بزانێت، ئێمه‌ له‌ سووریا ده‌مێنینه‌وه‌".

راشیگەیاند: "پێویسته‌ خاكی سووریا له‌ ژێر كۆنترۆڵ و سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تدا بێت، نابێت له‌ خاكی سووریاوه‌ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسی بۆ سه‌ر هیچ دراوسێیه‌ك درووست ببێت".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "لیژنه‌ی ده‌ستووری سووریا، كه‌ كاره‌كانی له‌ جنێڤ ده‌ستپێكردووه‌، بڕیار له‌ باره‌ی چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌ی ده‌دات، نابێت رێگه‌ بدرێت، ئه‌و لیژنه‌یه‌ بكه‌وێته‌ ژێر هیچ فشارێكی ده‌ره‌كییه‌وه‌".

 





ئەم هەواڵە 1420جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad