English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كەرتی گەشتیاری توركیا دووچاری قەیرانێكی نوێ دەبێتەوە
2019-10-30 [07:11 AM]

ZNA- ھەولێر


لەگەڵ ئەوەی دۆخی ئابووری توركیا خۆی لە بنەڕەتدا خراپە، كەچی  لە نوێترین ھەنگاودا حكوومەتی توركیا بڕیاری داوە باجی نوێ لەسەر ئەو گەشتیار و وەبەرھێنەرانە بسەپێنێت كە لە وڵاتەكەدان. بەگوێرەی شارەزایانیش جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە، مەترسییەكانی سەر كەرتی گەشتیاری زیاتر دەكات و ئابووری توركیا دەخاتە بەردەم قەیرانێكی نوێدا.

كەرتی گەشتیاری لە توركیا رووبەڕووی قەیرانێكی نوێ دەبێتەوە، ئەویش بەھۆی بڕیاری سەپاندنی باجی  نوێ  لەسەر وەبەرھێنەر و گەشتیاران.

حكوومەتی توركیا لە پلانیدایە ساڵی داھاتوو كۆمەڵێك باجی نوێ كە خۆی لە باجی خزمەتگوزاری ژمێریاری، باجی سەر خانووبەرە و ھەروەھا باجی مانەوە لە ھۆتێلەكان دەگرێتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش شارەزایان باس لەوە دەكەن  كە ھەر لەگەڵ سەپاندنی ئەو باجانە، ئەوە گورزێكی گەورە بەر ئەو كەرتانە دەكەوێت، لە كاتێكدا ھێشتا لەكاریگەرییە نەرێنییەكانی ئابوورییە خراپەكەی توركیا دەرباز نەبوون، ھەر بۆیە نیگەرانی خۆیان نیشاندا لەوەی كە دامەزراوە گەشتیارییە جۆراوجۆرەكان لاوازتر بن.

ئەوان ھەنگاوێكی لەو شێوەیە بە داكەوتنی كەرتی گەشتیاری لە ركابەریكردن دادەنێن و تەنانەت كوالێتی خزمەتگوزارییە پێشكەوتووەكان نزمدەبنەوە، بەرزبوونەوەی خزمەتگوزاریش دەبێتە ھۆكار كە گەشتیار ترسی ھاتنی بۆ توركیا بۆ پەیدا ببێت، لە ئەنجامیشدا زیانێكی گەورە بەر خاوەن كۆمپانیاكانی گەشتیاری لە وڵاتەكە دەكەوێت و وایان لێدێ دەستبەرداری چالاكییە گەشتیارییەكان ببن و لە كۆتاییدا نووقمی بڕێكی زۆری قەرز دەبن.

خاوەن ھۆتێلە گەشتیارییەكان لە توركیا باس لەوە دەكەن، ئەگەر بێت و حكوومەتی توركیا ئەو بڕیارەی جێبەجێبكات، ئەوە لە لیستی ركابەریكردنی گەشتیارانە لە جیھاندا دووریدەخاتەوە، چونكە ژمارەی باجەكە زۆر گەورە دەبێت، بەو رادەیەی كە كۆمپانیاكانی گەشتیاری، بەھۆی ئەو بودجە كەمەی ھەیانە، توانای دانەوەیان نەبێت.

ئاماژە بەوەشدەكەن، سەرجەم ئەو كەسانەی كە لە كەرتی گەشتیاریدا كاردەكەن، لە كاتێكدا كە چاوەرێی پاڵپشتی دەوڵەتیان دەكرد، كەچی قورساییان لەسەر زیاتر دەكات، ئەوان  لە دۆخێكدان كە نازان بەچی شێوەیەك پارەی ئەو باجە زیادانە بدەن، لە ئەنجامیشدا دۆخی ئابووری توركیا كە خۆی لەبنەڕەتدا تێكچووە، زیاتر پەكی دەكەوێت و گەشتیاران لە بری ئەوەی روو لە شارەكانی توركیا بكەن، ئاڕاستەی نوێی گەشتیاری دەگرنەبەر.





ئەم هەواڵە 1735جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad