English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. لۆكاكۆ سێ خاڵی گرنگی به‌ده‌ستهێنا وئینتەری گه‌ڕانده‌وه‌ پێشەنگ
2019-10-30 [07:26 AM]

ZNA- ھەولێر


لە خولی ئیتاڵیاو لە یارییەکانی هەفتەی  دەیەمی خولەکە، یانەی ئینتەرمیلان گەڕایەوە بۆ پێشەنگی و توانی ٢-١ لە یانەی بریشیا بباتەوە.

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یانەی ئینتەر میلان بە گۆڵێك پێشكەوتن، گۆڵەكەش یاریزان لاوتارۆ مارتینێز لە خولەكی 23 ی یارییەكەدا تۆماریكرد.

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگە بە ئاستێكی بەرز دەركەوتن، بەڵام سەركەوتو نەبون لە تۆماركردنی گۆڵ، تا لە خولەكی 63 رۆمێلۆ لۆكاكۆ لە هێرشێكی هەڵگەڕاوەدا گۆڵی دوەمی بۆ یانەی ئینتەرمیلان تۆماركرد، تاكه‌ گۆڵی یانه‌ی بریشیا یاریزان سكرینیاری بەرگریكاری یانەی ئینتەر له‌خوله‌كی 76 بە هەڵە گۆڵێكی لە خۆیان تۆماركرد.

 

دوای ئه‌م بردنەوەیە ئینتەرمیلان کۆی خاڵەکانی بۆ 25 خاڵ بەرزکردەوەو  گەڕایەوە پیشەنگی ریزبەندی.





ئەم هەواڵە 4708جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad