English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌و خۆراكانه‌ی ته‌ندروستی سییه‌كان ده‌پارێزن
2019-10-30 [11:30 AM]

هەولێر ــ ZNA


به‌شێك له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌كان باشترین چاره‌سه‌ر و ڕێ داده‌نرێن، بۆ پاراستن و ته‌ندروست هێشتنه‌وه‌ی سییه‌كانی مرۆڤ، له‌ هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك دووری ده‌خه‌نه‌وه‌ و سه‌رجه‌م كێشه‌كانیش له‌ناو ده‌به‌ن، له‌ خواره‌وه‌ گرنگترین ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌تان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین.

 

یه‌كه‌م: سێو، پڕه‌ له‌ پێكهاته‌ی خۆراكی و هه‌وكردن كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و سییه‌كان به‌ ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه‌، خیزه‌ خیزی هه‌ناسه‌دان ده‌وه‌ستێنێت، مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌، ڕێ له‌ نه‌خۆشی دڵ و بۆڕییه‌كانی خوێن و هه‌ناسه‌ته‌نگی و شه‌كره‌ ده‌گرێت.

 

دووه‌م: قاوه‌، سوودی زۆری بۆ سییه‌كان هه‌یه‌ و وا ده‌كات بۆڕییه‌كانی هه‌وا به‌ ته‌واوی بكرێنه‌وه‌ و ته‌ندروست بن، سه‌ره‌ڕای ئه‌و سووده‌ گرنگه‌ی بۆ جه‌سته‌، قاوه‌ حه‌سانه‌وه‌ به‌ جه‌سته‌ ده‌دا و پێویسته‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ ڕۆژانه‌ كوپێكی لێ بخۆنه‌وه‌.

ته‌نیا به‌ خۆراك ده‌توانن سییه‌كانتان ته‌ندروست بكه‌ن و له‌ هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك دووری بخه‌نه‌وه‌

سێیه‌م: چای سه‌وز، بڕێكی زۆر دژه‌ ئۆكسیدی تێدایه‌ و هه‌وكردن كه‌م ده‌كاته‌وه‌، كوپێك چای سه‌وز یارمه‌تی هێوربوونه‌وه‌ی قووڕگ ده‌ا و سییه‌كان ده‌پارێزێ و ماده‌ی لینجی ناو سییه‌كان زیاد ده‌كات، كه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی هه‌ناسه‌دانی ته‌ندروست.

 

چواره‌م: سیر، یه‌كێكه‌ له‌و سه‌وزانه‌ی كه‌ دژه‌ هه‌وكردنه‌ و سیسته‌می هه‌ناسه‌دان باشتر ده‌كات، توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی سیری خاو ده‌خۆن، به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌ شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان هه‌یه‌، هاوكات بۆ ته‌واوی جه‌سته‌ زۆر به‌ سووده‌ و ته‌ندروستی جه‌سته‌ ده‌پارێزێ و سیسته‌می به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات.





ئەم هەواڵە 4609جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad