English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانى ... به‌ووردى چاودێرى پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى خوێندكاران ده‌كرێت
2019-10-30 [09:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قائیمقامیه‌تى سلێمانى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى به‌ووردى چاودێرى پرۆسه‌ى هاتوچۆى خوێندكاران ده‌كات له‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندن و ئه‌و گرفت و ئاسته‌نگانه‌ چاره‌سه‌رده‌كرێت كه‌ له‌ كاتى گواستنه‌وه‌ى خوێندكاران به‌دى ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى به‌ ئاماده‌بونى عومه‌ر حه‌مه‌ ئه‌مین جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاى سلێمانى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتى و گواستنه‌وه‌ى خوێندكارانى سه‌ر به‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى كۆبووه‌وه‌ و ئه‌و رێوشوێنانه‌ تاوتوێ كران كه‌ پێویسته‌ بگیرێنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى خوێندكاران به‌بێ گرفت و ئاسته‌نگ به‌ڕێوه‌بچێت .

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامى سلێمانى رایگه‌یاند: له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ رۆژانه‌ به‌ووردى چاودێرى پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى خوێندكاران ده‌كرێت له‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندن كه‌ ئامانج لێى گواستنه‌وه‌ى خوێندكارانه‌ به‌ كه‌مترین گرفت له‌ ماڵه‌كانیانه‌وه‌ بۆ خوێندنگه‌كانیان و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ .

ئاوات محه‌مه‌د وتیشی: هه‌ندێك گرفت و كه‌موكورتى له‌ پرۆسه‌كه‌دا به‌دى ده‌كرێت قائیمقامیه‌تى سلێمانى و په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له‌رێگه‌ى جێبه‌جێكردنى رێنماییه‌كان و به‌ میكانیزمى نوێ له‌هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنیدان . ووتیشى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفتانه‌ ئه‌نجومه‌نى خوێندنگه‌كان به‌ هه‌ماهه‌نگى  لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتى و گواستنه‌وه‌ى خوێندكارانى سه‌ر به‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رۆڵى گرنگى خۆیان ده‌بینن .

باسی له‌وه‌ش كرد: ئه‌و كۆمپایایانه‌ى كه‌ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ى سلێمانى هه‌یه‌ و ئه‌ركى گواستنه‌وه‌ى خوێندكارانیان له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ پابه‌ندن ده‌كرێت به‌جێبه‌جێكردنى كۆى ئه‌و مه‌رج و رێنماییه‌كان به‌تایبه‌تى پاراستنى سه‌لامه‌تى خوێندكاران .





ئەم هەواڵە 2818جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad