English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلۆنیا... نوێنەرایەتی حكومەتی ھەرێم كۆنسێرتێك ڕێكدەخات
2019-10-30 [09:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر



 لە میانەی كۆنفرانسێكی زانستی نێودەولەتی بەبۆنەی تێپەڕبوونی ١٠٠ ساڵ لەسەر دەمەزراندنی خوێندنی ڕۆژھەڵاتناسی لە زانكۆی یاگیلۆنیان ، زیاد رەئووف نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا ھەموو بەشدارانی كۆنفرانسەكەی، كە زیاتر لە ١٥٠ ڕۆژھەڵاتناس و توێژەری پۆلۆنی و عەرەب و تورك و ئیرانی و زانستانی وڵاتانی تری جیھان و ھەندێك لە دیپلۆماتكاران لەنێویان باڵوێزی ئیماراتی عەرەبی و كۆنسولی گشتی ئۆكراینا بانگھێشت كرد بۆ كۆنسێرتێكی مۆسیقای كوردی و نانخواردنی ئێوارە.
لەسەرەتا كۆمەڵێك لە ڕەوەند و قوتابیانی كوردستانی، بەشێكیان بە جلوبەرگی كودی پێشوازیان لە میوانان كرد و نوێنەری حكومەتی ھەرێم لە ووتارێكدا بەخێراتنی كردن و سوپاسی ئامادەبووانی كرد بۆ توێژینەكانیان لە بواری ڕۆژھەڵاتناسی لەوكاتە ھەستیارەی كە ھەموو ڕۆژھەڵات و بەتایبەت ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست پێی تێپەڕدەبێ و لەھەموو كات زیاتر پێویست ھەیە بە لەیەكتێگەیشتن و دیالۆگ و پێكەوە ژیان. سوپاسێكی تایبەتی زانكۆی یاگیلۆنیانی كرد بۆ كردنەوەی كوردەلۆجی و گرینگی دانیان بە زمان و كولتوری كوردستان، ھەروەھا بۆ ھاوكاری و ھەماھەنگی زانكۆی ناوبراو لەگەڵ زانكۆكانی ھەرێمی كوردستان .
لای خۆیەوە ڕاگری بەشی ڕۆژھەڵاتناسی زانكۆی یاگیلۆنیان لە ووتارێكدا سوپاسی نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستانی كرد بۆ دەستپێشخەریەكەی و ڕێكخستنی ئەو كۆنسێرتەو بانگھێشتكردنی بەشداربووان بۆ نانخواردنی ئێوارە و ناساندنی كەلتورو مۆسیقای ڕەسەنی كوردی.
ھەروەھا سوپاسێكی زۆری بەڕێزیانی كرد بۆ زیاتر لە بیست ساڵ ھەماھەنگی و یارمەتیدانی بەشی ڕۆژھەڵاتناسی زانكۆی یاگیلۆنیان لە كراكۆڤ .
دواتر تیپی مۆسیقا و گۆرانی '' سیانەی هەمەدان''  بەبەشداری هونەرمەندی ناسراو سەعدوڵڵا نەسیری کۆنسێرتێکی موسیقا و گۆرانی کوردی پێشكەشكرد و ئامادەبووانی سەرسام كرد.
پاشان ئامادەبووان لەكاتی نانخواردنی ئێوارە دەرفەتیان بوو زیاتر یەكتر بناسن و ئاڵوگۆڕی ڕاو بۆچونیان بكەن لەسەر بارودۆخی كوردستان و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست .
شایەنی باسە لە ڕۆژی یەكەمی كۆنفرانسەكە لە سەرەتای مەراسیمی دەستپێكردنی،بەڕێز سوڵتان بن محمد القاسمی بەشدار بوو وە مەدالیای زێڕی زانكۆی یاگیلۆنیانی پێ بەخشرا . سەرۆكی زانكۆ بەڕێز ڤۆیچیخ نۆڤاك لە ووتارەكەی لە كاتی بەخێرھاتنكردنی نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاماژەی بە بارودۆخی سوریاو ڕۆژئاوا كرد و گوتی نابێ جیھان ڕێگا بدا كورد وا موعامەلە بكرێ و دیسان تووشی كارەسات بێ





ئەم هەواڵە 10096جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad