English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه‌
2019-10-30 [12:11 PM]

ZNA - هه‌ولێر



ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیارێکی پەسەندکرد بۆ سزادانی تورکیا لەسەر لەشکرکێشیـیەکەی بۆ سەر باکووری سووریا و بڕیارێکی دیکەی پەسەندکرد بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان بە دەستی عوسمانیـیەکان بە جینۆساید.

بڕیارەکە داوادەکات دوو راپۆرت ئامادەبکرێن، یەکێکیان لە بارەی کاریگەری ئەو لەشکرکێشیـیەی تورکیا بەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، راپـۆرتی دووەم لە بارەی سەروەت و سامانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و خێزانەکەی.

له‌ بڕیاره‌كه‌دا داوا كراوه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سزا به‌سه‌ر توركیا و به‌رپرسه‌ باڵاكانیدا بسه‌پێنێت.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆ بڵاوی كرده‌وه‌، سەباره‌ت به‌ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه‌ یاسایانه‌ی دوێنێ له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكاوه‌ په‌سه‌ند كرا، ئه‌ردۆغان گوتی: ''وڵاتێك كه‌ مێژووی پڕه‌ له‌ جینۆساید، كۆیلایه‌تی و داگیركردن نه‌ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ قسه‌ به‌ توركیا بلێ، نه‌ مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه‌ وانه‌ی توركیا دابدات''.

گوتیشی: ''پرۆژه‌ یاسایه‌كی دیكه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند كراوه‌ به‌ بیانووی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی پڕوپووچ، داخوازی سه‌پاندنی سزایه‌ له‌سه‌ر خۆم، خانه‌واده‌ و وه‌زیره‌كانم. به‌توندی ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پشتی به‌و بانگه‌شانه‌ به‌ستووه‌ كه‌ فه‌تۆ ساڵانێكه‌ له‌ بازاڕه‌كاندا ده‌یگێڕێت و هیچ به‌هایه‌كی نییه‌. ئایا ئه‌مریكا هێنده‌ بچووك بووه‌ته‌وه‌ به‌ هێنده‌ی فه‌تحوڵا گوله‌ن؟''.





ئەم هەواڵە 2695جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad