English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی دووی گۆڤاری پەیوەندییە گشتییەکان کەوتە بەر دیدی خوێنەران
2019-10-30 [04:22 AM]

ZNA - ھەولێر




 پەیوەندییە گشتییەکان، گۆڤارێکی وەرزییە کۆمەڵەی پەیوەندییە گشتییەکانی کوردستان دەریدەکات و چەندین بابەت و وتار و وەرگێڕان سەبارەت بە بوارەکانی پەیوەندییە گشتییەکان و مارکێتینگ لە خۆ دەگرێت.


سەبارەت بە ناوەڕۆکی گۆڤارەکە رسول ساڵح خۆشناو، سەرنووسەری پەیوەندییە گشتییەکان گوتی:بابەتەکانی گۆڤارەکەمان دوو تەوری سەرەکی لە خۆ دەگرن و ھەوڵمان داوە بابەتەکان گشتگیر بن و لە دوکاندارێک کە حەز دەکات بازارسازی بۆ کەلوپەلەکانی بکات تا بەڕێوەبەر و کادیرانی راگەیاندن و پەیوەندییەکان و  وتەبێژێک کە دەیەوێت سەرکەوتوو بدات، بتوانن سوود لەم گۆڤارە وەربگرن. تەوەری یەکەم لەبارەی تەکنیک و زانستی پەیوەندییە گشتییەکان (راگەیاندن و پەیوەندییەکان) و وتەبێژی لە خۆ دەگرێت و تەوری دووەم سەبارەت بە بازاڕسازی و تەکنیکەکانی بابەتمان ھەیە.


خۆشناو، سەرۆکی کۆمەڵە و سەرنووسەری گۆڤار گوتیشی: بە داخەوە پەیوەندییە گشتییەکان کە زانست و تەکنیکێکی سەردەمە لە ھەرێمی کوردستان زۆر ناسراو نییە، بۆیە ئێمە بۆ پەرەپێدانی زیاتر بەم زانستە، پێمان باش بوو ئەم گۆڤارە دەربکەین، بۆ ئەوەی خوێنەری کورد سوودی لێوەربگرێت و زیاتر ئاشنای ئەم زانستە ببێت.

خۆشناو سوپاسی نووسەران و سپۆنسەرانی گۆڤارەکەی کرد کە ئەم دیارییەیان پێشکەشی کتێبخانەی کوردییان کردووە و ھیوای خواست ئەم گۆڤارە بە ھاوکاری ھەموو لایەک بەردەوام بێت.

لینکی دابەزاندنی ژمارە دووی گۆڤاری پەیوەندییە گشتییەکان:

https://drive.google.com/file/d/1QNUgHs-y50cSq3LP8-sIk-PavBsTHuxG/view?fbclid=IwAR2ALdMkfD0EI_Cb5xeT2EP897dZI35uzf6D8ODkJwUNURUMuligCntGsRY





ئەم هەواڵە 3001جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad