English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرپرسێکی ئێرانی: لەگەڵ تورکیا پێوەندیی ستراتیژیمان هەیە
مەحموود واعیزی
2019-10-31 [10:12 AM]

ZNA - هەولێر


بەرپرسێکی باڵای ئێران پەیوەندییەکانی ئەم وڵاتە و تورکیای بە ستراتیژی ناوبرد و ڕایگەیاندووە کە ئاسۆی ۳۰ ملیار دۆلاری بۆ ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو لا دیاریکراوە.

مەحمود واعیزی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران رایگەیاند، ئێران و تورکیا لە ٤۰۰ ساڵی ڕابردوو بە ٥۰۰ کیلۆمەتر سنوری هاوبەشەوە پەیوەندی و پێکەوەبوونێکی ئاشتیانەیان هەبووە.

واعیزی رایشیگەیناد، پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ئەنکەرە بە پەیوەندییەکی نزیک و ستراتیژی دادەنرێت، بە تایبەت پەیوەندی نێوان هەر دوو سەرۆک کۆمار کە لە ماوەی ٦ ساڵی ڕابردوو ۱۲ جار پێکەوە کۆبوونەتەوە.

واعیزی ئاماژەی بەوەش کردوە کە ئاسۆی ۳۰ ملیار دۆلاری بۆ ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و تورکیا دیاری کراوە.

 





ئەم هەواڵە 1807جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad