|
ZNA- هەولێر
دەستەی ئاماری توركیا بلاویكردەوە، كورتھێنانی بازرگانی لەسەر ئاستی ساڵانە گەیشتووەتە سەرووی 2 ملیار دۆلار.
دەستەی ئاماری توركیا لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، لەسەر بنەمای ساڵانە و لەمانگی ئایلوولدا رێژەی كورتھێنانی بازرگانی دەرەكیی توركیا %6.6 ی تۆماركردووە و گەیشتووەتە 2 ملیار و 56 ملیۆن دۆلار ، ئاماژەی بەوەشكردووە ، ھەناردەكان %0.3 زیادیكردووە و بەھاكەشی گەیشتووەتە 14 ملیار و 440 ملیۆن دۆلار ، ھەروەھا ئاستی ھاوردەكانیشی گەیشتووەتە 16 ملیارو 490 ملیۆن دۆلار ، رێژەی كورتھێنانی بازرگانیش بەراورد بەساڵی رابردوو دابەزیووە , بەڵام تائێستاش ھاوردەكانی زیاترە.
ئەم هەواڵە 6685جار خوێندراوەتەوە |