English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕەوشی ناجێگیری ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست چی لە ئێمەی کورد دەخوازێت؟
2019-11-01 [04:25 AM]

نووسینی: سەلاح بەیتولا ئاکرەیی


 

 

گوڕانکاریە سیاسیەکانی ڕوژهەڵاتی ناڤین گەلێ خێراترن لەوەی کە مروڤ بنوانێت بە ئاسانی شڕوڤەیان بکات

 هەر لەم ماوەیەدا کومەڵێک گوڕانکاری سیاسی لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمی ڕوبەڕوی ناوچەکەمان بونەوە لە خوپێشاندانەکانی عیڕاقەوە بگرە تادەگاتە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و دواتر هێڕشی سەربازی سوپای تورکیا بو سەر ڕوژئاوای کوردستان 

کە ئەمە دوای ئەوڕێکەوتنە هات کە لە نێوان ئەمریکا و تورکیا واژوو کرابو

 هەروەها کوشتنی ابوبەکر بەغدادی  جەند ڕوژێک لەمەو بەر و بە جینوساید ناساندنی قەتل و عامی ‌ئەرمەنەکان لە لایەن کونگریسی ئەمریکاوە و لەسەروی هەمو ئەمانەشەوە   هاتنە دەنگی ڕای گشتی ئەمریکی و یەکیەتی ئەوڕوپا لە دژی سیاسەتەکانی تڕامپ لە سەر پشتگوێ حستنی  باشترین هاوپەیمانی خویان کە ئەویش کوردە
 

 ئەمەو پێشبینی دەکرێت  چەندین گوڕانکاری دیکە لە داهاتویێکی نزیکدا بێنە ئاراوە 
بویە پێویستە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان لە سەر بنەمای لوژیک و ئەقڵانیەت لەم پێشهاتە سیاسیە هەنوکیانە بڕوانێت
 و هێڵی بەرژەوەندیەکانی دوزی ڕەوای نەتەوەکەی دەستنیشان  بکات و خوی بو هەر ئەگەرێکی نەخوازراو ئامادە بکات 
چونکە پێشهاتە سیاسیەکانی ئێستا لەوانەیە درفەتێکی باش بڕەخسێنن بو دوزی کورد و لەوانەشە ببن بە هەڕەشەیێکی مەترسیدار بو سەر چارەنوسی کورد بە گشتی

بویە پێویستە لە هەردو حاڵەتەکەدا کورد خوی بو ئامادە بکات تاکو بنوانێت لە هەمو ڕویێکەوە ڕوبەڕوی ئەم دوخە ئاڵوزو ناهەموارە ببێتەوە

 بەو مانایەی چ دەرفەتێک بێت بو کورد یانیش هەڕەشە بێت یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی  هێزە سیاسیەکان لە سەر ئاستی هەمو بەشەکانی کوردستان دەبێتە زەڕورەتێکی حەتمی

 وە هەموان بە یەکەوە لە ڕوی سیاسی و دیبلوماسی و هتد مەسەلەی نەتەوایەتی بخەنە سەروی هەر بەرژەوەندیەکی تەسکی حزبی و تاکەکەسی
 و خویان لە یەکترازانی سیاسی بە دور بگرن

 چونکە چارەنوسمان یەک چارەنوسە  سەرکەوتنی کورد سەرکەوتنی هەمو لایەکەو پێچەوانەکەشی ڕاستە 

کەواتە یەکبونمان هەوێنی سەرکەوتنمانە ڵەسەر دوژمنان و نەیارانماندا.





ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad