English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محمود محەمەد : سەردەمی پەنجا بە پەنجا کۆتایی ھاتووە
2019-11-02 [07:17 AM]

ZNA- ھەولێر


‎ئەمڕۆ شەممە 2-11-2019، مەحمود محەمەد، گوتەبێژی فەرمیی پارتی حزبەکەی لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی، سیاسەتێکی پشوودرێژانەی پەیڕەو کردووە و گلەییشی لەوە کرد، کە بابەتی جێبەجێکردن یان جێبەجێنەکردنی رێککەوتنەکان دەکرێتە بابەتی میدیایی.

گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە سەردەمی پەنجا بە پەنجا کۆتایی هاتووە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش ئەوەی قبوڵ کردووە.

‎مەحمود محەمەد هەروەها رایگەیاند، یەکێتی تا ئێستا ناوی کاندیدەکانی خۆی بۆ بەرکەوتەی حزبەکە لە پۆستەکانی خوار وەزیەکان نەداوەتە حکوومەت، کە ئەمە ”کەموکوڕی لە ڕووی ئیدارییەوە دروست کردووە“.
‎گوتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، کە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی یەکێتی ”گفتوگۆی جددی“ بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، کردووە.
‎لەبارەی ئەوەی بەرپرسانی یەکێتی باس لەوە دەکەن، کە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ پارتی بۆ پێکهێنانی حکوومەت جێبەجێ نەکراوە، مەحمود محەمەد رایگەیاند، ”پێمان باش بوو بیانگوتایە لە کوێ جێبەجێ نەکراوە؟ لە جیاتی ئەوەی ئێمە و خەڵک نیگەران بکەین، چونکە خەڵکی بە جێبەجێکردن دڵنیایی و بە جێبەجێنەکردنیشی نیگەرانی پەیدا دەکەن“.
‎گوتەبێژی پارتی هەروەها رایگەیاند، کە لە مانگی 8ـی رابردوو داوایان لە یەکێتی کردووە کۆبوونەوەیەک بکەن و ”مەبدەئییەن“ لەسەر کات و شوێنەکەش رێک کەوتن، بەڵام یەکێتی داوای کرد کۆبوونەوەکە دوا بخرێ و تا ئێستاش نەکراوە.
‎مەحمود محەمەد سەردەمی پەنجا بە پەنجای پارتی و یەکێتی کۆتایی هاتووە و ”یەکێتیش ئەوەی قبوڵ کردووە“.
‎هەروەک گوتەبێژی پارتی رایگەیاند، سەرۆکی حکوومەت سەرۆکی حکوومەتە و وەزیرەکانیش وەزیرن، کاتێک وەزیر هی یەکێتی و پارتی و گۆڕان و لایەنەکانە، تەنیا بۆ دروستکردنی کابینەکەیە، بەڵام کە دروست کرا، وەزیری یەکێتی و پارتی و گۆڕان نامێنێت، بەڵکوو وەزیری هەرێمی کوردستان دەبێت و بە پێویستیشی زانی هەموو لایەک هەوڵ بدەن ”حکومڕانییەکی درووست کە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و لە چوارچێوەی قانوندا بێت، هەبێت“.
‎مەحمود محەمەد ئاماژەی بە رێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت کرد و رایگەیاند، حزبەکەی داوا دەکا  ”بە گوێرەی ئەو ڕێککەوتنانە هەڵسوکەوت بکەن کە لەگەڵ لایەنەکان کراوە، پێمانباشە لایەنەکانیش هەروا ڕەفتار بکەن و زۆنەکان نەمێنن، شاندی ئەملا و ئەولاش کە هەندێکجار بەبێ پرسی حکوومەت سەردانی بەغدا و شوێنەکان دەکەن، نەمێنێت“.





ئەم هەواڵە 1270جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad