English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فرەلایەنی و مەترسی دەرهاوێشتە نەرێنییەكانی
2016-02-17 [12:56 PM]


 
عارف ڕوشدی

فرە لایەنی حزبی پێودانگێكی بنەڕەتییە لە گەشەپێدانی ژیانی سیاسی دیمۆكراسیدا،و موتوربەكرنی بە بون و چالاكیی رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی ڕەوشەكە دەوڵەمەندتر دەكات ، ئەوەی ئاماژەم پێكردووە تەندروستە لە كۆمەڵگەی سەقامگیروخاوەن نیشتێمانیی سەربەخۆدا بە بێ‌ مەترسی پیادەدەكرێت، بەڵام لە كۆمەڵگایەكی وابەستەوخاوەن نیشتمانێكی هەڕەشەلێكراودا دەكرێ‌ هەمان پێوەر تێروانینمان بێت ؟، 

لە هەرێمی كوردستاندا خەبات لە پێناوی جێبەجێكردنی ئەركەكانی قوناغی ڕزگاری نیشتیمانی كوتایی نەهاتووە ،بۆیە ناكرێت مەترسی دەرهاوێشتە نەرێنییەكانی فرەلایەنی بەهەند وەرنەگیرێت ،بەڵكوپێویستە ململانێ‌ و بەریەككەوتن ،لە ئاستێكی نزمی كاریگەری دابن ، ئەوەندەی كێشەكان كەمتر بن ، بزاڤی نیشتیمانی گورجترو ئاسانتر دەتوانێ‌ بەرەو ئامانجەكانی خوی هەنگاو بنێت . 

دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلول، لە كوردستانی خوماندا فرەلایەنی سیاسی و سەربازی سەریهەڵدا ، بەڵام نەبووە فاكتەریی گەشەپێدان و پێشكەوتنی ڕەوتی بزاڤی دیموكراتی سیاسی و سەربازی ، بەپێچەوانەوە ناتەبایی و هەڵگیرسانی شەرێكی نەگریسی ناوخۆ بەدوای خۆیدا هێنا ، تا ساتە وەختی دامەزراندنی بەرەی كوردستانی ناكوكییەكان بەردەوامییان هەبوو ،بەڵكو لە نەوەتەكانی دوای ڕاپەڕینیشدا فرەلایەنی نەیتوانی، تێروانینە نەرێنییەكانی خەباتی سەردەمی شاخ لەبار ببات . بە داخەوە ، دوای تێپەربونی (25) ساڵ بەسەر ڕاپەرین و حكومڕانی خۆماڵی كوردەوایدا،بنەماكانی سەردەمیانەی رووناكبیری فرەلایەنی چەكەرەی نەكردووە و ، لە جوغزێكی هەناسەكورتدا دەخولێتەوە ،

ئازادیش نەبووە لە (ویستی نەریتی) هەندێ‌ كەسایەتی و پێكهاتەی حزبی لە هەڵگرانی هزری سڕینەوەو توڵەكردنەوە . لە كاتێكدا خواستی قوناغ و ئەركی نیشتیمانی و ئەخلاقی داوامان لێدەكات ،لە ئاستی بەرپرسیارەتیدا بین و رێز لە خوێنی پیروزی شەهیدان و ماندوبون و ئەمەكداری گەل بگرین ،هەوڵ نەدرێت جیاوازی دیدو بوچونەكان لە بارەی چۆنیەتی چارەسەركردنی گرفتی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی ، كەلێن دروستكەر بێت ، دەرفەت بڕەخسێت لەبەردەم دەستێوەردانی ناحەزانی گەلەكەمان وخواستە گڵاوەكانیان بە دی بێنن ،بەڵكو سەرفرازانە پێكەوە بەرپرسیارەتی لە ئەستۆ بگرین و ،هاوكاربین لە جێبەجێ‌ كردنی بڕیارەكانی جەنابی سەرۆكی هەرێم دەربارەی پرۆسەی چاكسازی ، پێكەوە بەرەو روناكی بەرەو گەیشتن بە مافی ڕەوای چارە نوس هەنگاو بنێن .





ئەم هەواڵە 3010جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad