English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سۆیلۆ: توركیا بۆ چەكدارانی داعش هوتێل نییە، دەیان نێرینەوە وڵاتانی خۆیان
2019-11-02 [02:57 AM]

ZNA - هەولێر


 

ئەمڕۆ، شەممە سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا هەڕەشەی لە وڵاتانی ئەورووپا کرد و رایگەیاند، چەکدارە دەستبەسەرکراوەکانی داعش، دەگەڕێننەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان.

وەزیری ناوخۆی تورکیا روونیشی کردەوە، تورکیا هوتێل نییە و مانەوەی چەکدارانی داعش قبووڵ ناکەن.

ئەم لێدوانەی وەزیری ناوخۆی تورکیا لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا تورکیا چەندین جار بە کردنەوەی دەرگای پەنابەران هەڕەشەی لە وڵاتانی ئەورووپا کردووە و بەهۆی دژایەتی چەند وڵاتێکی ئەورووپاوە بۆ هێرشی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا، پەیوەندییەکانی تورکیا و وڵاتانی ئەورووپا گرژیی تێکەوت.

ئەم هەڕەشەی تورکیا لە کاتێکدایە، لە ئێستادا ژمارەیێکی زۆر چەکداری داعش لەلای تورکیا دەستبەسەرکراون و زۆربەیان هاوڵاتی وڵاتانی ئەورووپان و دوای کەوتنی خەلافەتی داعش، ئەو وڵاتانە ئامادەنەبوون وەریان بگرنەوە.





ئەم هەواڵە 6058جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad