English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عادل عەبدولمەهدی جەخت لە سەر پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و موڵک و ماڵی گشتی دەکاتەوە
2019-11-03 [04:55 AM]

​ZNA - هەولێر


سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، جەخت لە سەر پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران دەکاتەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران، جەختی لە سەر پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و موڵک و ماڵی گشتی کردەوە و گوتیشی: پێویستە هێزە ئەمنییەکان ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری بە تەواوی جێبەجێ بکەن.

لەبارەی بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژیشەوە، نووسینگەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، هەر ئەو گازەی لە وڵاتان بەکاردێت، لە عێراقیش هەر ئەو جۆرەیە.

پێشتر کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ئەو گولـلە و بۆمبە فرمێسکڕێژانەی لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا بەکاردێن، 10 جار لە ستانداردی جیهانی گەورەترە.





ئەم هەواڵە 3952جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad