English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندەران ناوی ئیمام خومەینییان لە شەقامی فڕۆکەخانەی له‌م شاره‌دا لادا
2019-11-03 [05:02 AM]

ZNA - هەولێر


خۆپیشاندەرانی ناڕازیی شاری نەجەف، ناوی شەقامی سەرەکیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەفیان لە ئیمام خومەینی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ ناوێکی دیکە گۆڕی.

خۆپیشاندەران لە شەقامی ئیمام خومەینی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف، پۆستەرێکی گەورەیان لەسەر پردێکی شەقامەکە هەڵواسیوە و تێیدا نووسیویانە: (بەفەرمانی گەل، شەقامی شەهیدانی شۆڕشی تشرین).

پێشتریش چالاکوانانی نەجەف ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر بە ناونانی شەقامەکە بە ئیمام خومەینی دەربڕیوە و لە ڕێگەی هاشتاگێکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بە دەستەواژەی (شەقامی فڕۆکەخانەی نەجەفی عێراقی نەک ئێرانی)، گوزارشتیان لەم ناڕەزایەتییەیان کردبوو.





ئەم هەواڵە 1705جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad