English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندەران زۆربەی شەقامەکانی بەغدایان داخست
2019-11-03 [05:09 AM]

ZNA-هەولێر


بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی تشرینی یەکەم، خۆپیشاندەران زۆربەی پردە سەرەکییەکانیان لە شاری "ناسرییە"ی ناوەندی پارێزگای "زیقار"یان داخست.

ماڵپەڕی "سۆمەرییە نیوز" رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندەران لە شاری ناسرییە، پردەکانی "نەسر و حەزارات و زەیتون"یان داخست، ئەم پردانە بە پردی سەرەکی دادەنرێن لەو شارە.

ماڵپەڕەکە روونی کردەوە، داخستنی پردەکان دەستپێکی مانگرتنی مەدەنییە، کە دوێنێ شەممە خۆپیشاندەران بانگەوازیان بۆ کرد.

هەر ئەمڕۆ یەکشەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی بەهەمان ماڵپەڕی راگەیاند، خۆپیشاندەران زۆربەی شەقامەکانی بەغدایان داخست و، داوای "مانگرتنی مەدەنی گشتی"یان کرد.

سەرچاوەکە روونی کردەوە، گرنگترین ئەو شەقامانەی کە داخراون پێکهاتوون لە، رێگای خێرای شوعلە، پردی بنوک، پردی ناوچەی شەعب، پردی کۆمپانیای سۆمۆ، رێگای بەلەدیات بەرەو ناوچەی زەیونە، هەروەها رێگاکانی دەرچوون لە شاری سەدر و، رێگای خێرای دۆرە.

لەلایەکی دیکەوە، محەممەد هاشم عانی، وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، داخستنی بەندەرەکانی باشووری عێراق لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر هاتنی بەشە خۆراکی مانگانە بۆ کۆگاکانی وەزارەتەکە.





ئەم هەواڵە 3850جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad