English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لاریجانی: ملکەچی داواكانی ئەمەریكا نابین
2019-11-03 [07:51 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت، ئەمەریكا ھەموو رێگەیەكی بۆ لەناوبردنی كۆماری ئیسلامی ئێران بەكارھێناوە، بەڵام سەركەوتوو نەبووە و ئامادەنین ملكەچی داواكانی واشتن بن.

ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمانی ئێراندا عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمانی ئەو وڵاتە رایگەیاند، كە لەماوەی 40 ساڵی رابردوودا كابینە یەك لەدوای یەكەكانی ئەمەریكا ھەوڵی لەناوبردنی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان داوە.

 بەگوتەی لاریجانی لەئێستاشدا زیانێكی زۆر لە ئێران دراوە، بەڵام ئەوان ئامادە نین كە چۆك دابدەن و گوێرایەڵی داواكارییەكانی ئەمەریكا بن.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە خۆپێشاندانەکانی عێراقیش دەڵێ "ئەمەریکا لە پشت ئاڵۆزکردنی دۆخەکەیە و دەیەوێ عێراق و یەمەن دابەش بکات".





ئەم هەواڵە 1549جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad