English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی ئه‌مپێری مۆلیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگی 10 دیاری كرا
2019-11-03 [09:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نرخی هه‌ر كاتژمێرێك ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی له‌ مانگی تشرینى یه‌كه‌م (42) دینار ده‌بێت، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی تشرینى دووه‌م دیاریكرا.

نرخی كاتژمێرێك ئه‌مپێری مۆلیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگی 10 تشرینى یه‌كه‌م به‌ (42) دینار دیاریكرا و موه‌لیده‌كانیش به‌تێكڕایی له‌نێوان (50) بۆ (70)  كاتژمێر كاریان كردووه‌، به‌وه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌با له‌ نێوان (2) هه‌زار بۆ (3) هه‌زار دینار ده‌بێت

خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ له‌ مانگی تشرینى دووه‌م، به‌م جۆره‌ ده‌بێت :به‌یانیان له‌كاتژمێر6:30 بۆ 8:00 ى به‌یانى و كاتژمێر 12 ى نیوه‌ڕۆ بۆ 1 ی  شه‌و  ڕۆژانى هه‌ینى له‌كاتژمێر 11 ى پێشنیوه‌ڕۆ بۆ 1 ى شه‌و له‌ ئاماده‌باشیدا ده‌بن،  هه‌ر كاتێك كاره‌بایى نیشتمانی بڕا پێویسته‌ مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن , جه‌خت له‌و خاڵه‌ كراوه‌ته‌وه‌ پێویسته‌ پاش كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی (10) خوله‌ك زیاتر به‌سه‌ر دابینكردنی كاره‌بای مۆلیده‌ تێنه‌په‌رێت ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، سه‌رپێچیكار رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

 

به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی نرخی كاره‌بای مرلیده‌ ئه‌هلییه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 2019.11.3 ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌ دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌با، ئاسایشی ئابووری، چاودێری بازرگانی و لیژنه‌ی  مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆبووه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 847جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad