English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێبەری ئێران: لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ ناکەین
عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران
2019-11-03 [10:04 AM]

ZNA - هەولێر


رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەمریكا رەتدەكاتەوە و دەڵێ ئێران بەھیچ شێوەیەك خواستی ئەمریكاییەكان جێبەجێ ناكات.

عەلی خامنەی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران ئەمرۆ یەكشەممە٣ی تشرینی دووهەم رایگەیاند كە ئەوانەی لەنێخۆی ئێران گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەمریكا بە تاكە چارەسەری كێشەكان دەزانن لە ھەڵەدان.

رێبەری ئێران دەڵێ ئەمریكا داوای لاوازكردنی توانای موشەكیی ئێران دەكات و دەڵێ نابێ ئێران پشتیوانی لە بەرەی بەرگری بكات.

 بەگوتەی عەلی خامنەیی ئەگەر بە قسەی ئەمریكا بكرێت لەداھاتوودا داواكاریی زیاتریشی دەبێت. چونكە ئەمریكا مەبەستی لەگفتوگۆكردن ملكەچكردنی ئێرانە، ھەربۆیە لای ئەوان گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەمریكا بە ھەموو شێوەیەك رەتكراوەیە.

 





ئەم هەواڵە 4744جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad