English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیرێكى حكوومه‌ت: بەرنامەمان هه‌یه‌ قەرزی بچووک دەست پێ بکەینەوە
2019-11-03 [10:33 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وەزیری كار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی ھەڕبمی کوردستان باس له‌وه‌ ده‌كات، زیاتر لە 37 ملیار دینار قەرزى بچووک وەرگیراوەتەوە. گوتیشی: "بەرنامەمان هه‌یە پرۆژەى قەرزى بچووک دەست پێ بکەینەوە".

کوێستان محەمەد، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتی ڕاگەیاند: "قەرزى بچووک وەک هەر پرۆژەیەکى دیکەى حکوومەتى هەرێمى كوردستان بەهۆى قەیرانى داراییەوە وەستاوە و لەگەڵ ئەوەى لە بەرێوبەرایەتى و نووسینگەکانى ئێمە بە نزیکى بڕی 37 ملیار دینار قەرز وەرگیراوەتەوە، ڕۆژانەش چەند ملیۆن دینارێک وەردەگیرێتەوە".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "سەرجەمى ئەو قەرزە وەرگیراوانە بۆ مووچە و کەموکوڕییەکانى حکوومەت بەکار هاتووه‌تەوە و بۆ ئەوەى بتوانین لە ڕێگەى قەرزى بچووکەوە کار بۆ گەنجان دابین بکەین و ببن بە خاوەن پرۆژەى خۆیان، لە کارنامەى وەزارەتەکەمان بەرنامەمان بۆ داناوە و داواشمان کردووە ئەم پرۆژەیە دەست پێ بکەینەوە".

کوێستان محەمەد ئه‌وه‌ش خسته‌ ڕوو، ئێستا خەریکن پێداچوونەوە بە ڕێنماییەکانى قەرزى بچووک بکەین، بۆ ئەوەى دووبارە دەست بە پێدانەوەى قەرزى بچووک بکەنەوە.

سه‌رچاوه‌: BAS





ئەم هەواڵە 6697جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad